مصاحبه سایت " بو روژ هه لات، به زبان کردی " با اسماعیل ویسی، پیرامون رویداهای اخیر درون سازمان زحمتکشان
E-mail: esmail.waisi@gmail.com
Tel: 00358- 50 35 73 564
ئیسماعیل وه‌یسی خه‌ڵکی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا له ناو کۆمه‌ڵه و حیزبی کومونیستی ئێران خه‌باتی سیاسیی ده‌ستپێکردووه. ئه‌و ئێستا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و کومیته ی کوردستانی حیزبی کومونیستی کرێکاریی ئێران – حکمتیست ه. به‌هۆی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی له ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه و وه‌ک که‌سێکی ئاگادار به‌سه‌ر کاروباری سیاسیی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ پێداچوونه‌وه به کێشه و ئاڵۆزیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه و له‌ت له‌تبوون و پارچه پارچه بوونی ئه‌و رێکخراوه‌ی که سه‌رده‌مێک به یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان ده‌ژمێردرا، به پێویستمان زانی کۆمه‌ڵێک پرسیاری رووبه‌رو بکه‌ینه‌وه:
پرسیار: وه‌ک ده‌زانی ئێستا له سه‌ر ساحه‌ی کوردستان و ئێران‌دا چه‌ندین حیزب و رێکخراو به بۆچوونی زۆر له یه‌ک جیاواز خه‌ریکی کار و تێکۆشانن که هه‌موویان له ناخی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌وه هاتوونه‌ده‌ر که له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا به ناوی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان خه‌باتی خۆی ده‌ستپێکرد. تۆ وه‌ک که‌سێک که خه‌باتی خۆت له ناو ئه‌م رێکخراوه‌دا ده‌ستپێکرد، ئه‌م پچڕ پچڕ بوونه‌ی کۆمه‌ڵه بۆچی ده‌گه‌رێنیه‌وه؟
وڵام:
سپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی که پێکتان هێناوه، له سه‌ره‌تاوه پێویسته ئاماژه به خالێک بده‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌م وتووێژه‌دا ناوێک له "کۆمه‌له" ده‌برێت، مه‌به‌ست سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران، کۆمه‌له، یه. که له راستیدا ناوی راسته‌قینه‌وه‌و یاسایی‌و مه‌شروعی ئه‌و رێکخراوه‌یه. تاقمی زه‌حمه‌تکێشانی عودلا"مۆهته‌دی" که ناوی کۆمه‌له‌یان له‌سه‌ر خۆیان داناوه له روانگه‌ی ئێمه‌وه رهسمیهتیان نییه.
که‌سانێک که له سالی 1348دا رێکخراوێکیان پێکهێنا که دواتر به ناوی "کۆمه‌له"وه ئیعلامی مهوجودیهتیان کرد‌و تێکۆشانی ئاشکرایان ده‌ستپێکرد، خۆیان به "مارکسیست، لێنینیست" و له تێکۆشه‌رانی جولانه‌وه‌ی کۆمونسیتی ئێران ئه‌زانی. به‌م جۆره‌یش له ناوه رێکخراوو سازمانه چهپو کۆمۆنیسته‌کاندا ده‌ناسران. رونتر بلێم هه‌لسورانی چه‌ندین ساله‌ی کۆمه‌له شانبه‌شانی هه‌زاران تێکۆشه‌ری کۆمۆنیست له کوردستاندا له پیناو به‌رگری له ماڤی کرێکاران‌و ره‌نجده‌ران و ده‌سته‌به‌ر کردنی ئازادی‌و به‌رانبه‌ری و په‌راوێز کردنی کۆنه‌په‌ره‌ستان بوو. دۆزینه‌وه‌و ئیعتیبار به پێگه‌ی و ئیعتیباری کرێکاران و ره‌وتی چهپو کۆمۆنیزم له کوردستان‌و سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا به‌ته‌واوی ئاشکرایه‌و بۆ حاشا کردن نابێت. ئه‌م ئیعتیبار‌و پێگه‌یه میژوویی‌و کۆمه‌لایه‌تییه س که " بانده چه‌قۆکێشه‌که‌ی زه‌حمه‌تکێشان"ده‌یهه‌وێت که‌لکی لێوه‌رگرێت.
ده‌توانم ته‌کید بکه‌مه‌وه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ئه‌م تهشکیلاتهوهو به درێژی سالانێکی زۆری تێکۆشانی سازمان"ره‌وتی ناسیونالیسمی چه‌پی کوردستان"که گرفتی له گه‌ل سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ههبووو به جۆرێک ره‌نگی رادیکالیزمو چه‌پی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان هه‌بوو، له ناو کۆمه‌له‌دا سه‌ری هه‌لداو گه‌شه‌ی کرد. ئه‌م ره‌وته به مێتۆدی خۆی بۆ وێنه به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری له تێکۆشانه‌کانی سازماندا بوو به شه‌ریک‌و شوێندانه‌ر له کو مه له دا. وه له به‌رانبه‌ری بالاده‌ست بوونی گهرایشی مارکسیستی_ کۆمۆنیستیدا به شێوه‌یه‌کی نائاشکرا درێژاهی به حه‌یاتی خۆیداو چاوه‌رێ ده‌رفه‌تێک بوو که به‌سته‌ری کۆمه‌لایه‌تی پێکبێت‌و خۆی دهربخاتو به ئامانجه تایبه‌تیه سیاسیه‌کانیه‌وه به ئاشکرا هه‌لسورانی خۆی ده‌ستپێبکات.
رواداوهکانی ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی نێوراستو له سه‌رده‌می داگیرکرده نی کۆوهیتدا به ده‌ست هێزه‌کانی ئێراقی 1991و ده‌ستپێکردنی شه‌ری ئامریکا‌و ئێراق و به‌جۆرێک به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتنی ناسیونالیزمی کورد له کوردستانی ئێراقدا ده‌رفه‌تێکی زێرینی به پێ به‌سته‌ره کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی پێش‌و ره‌خساند که ره‌وتی ناسیونالیزمی کورد به سه‌رده‌سته‌یی عهۆلا مۆهته‌دی که تا ئه‌و کات له نێوان دوو کۆرسی چلاکی، جولانه‌وه‌ی کۆمۆنیستی یان بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمدا سه‌رگه‌ردان بوو، هه‌لبژاردنه مێژوویه‌که‌ی خۆی بکات.و وه‌ک لایه‌نێکی ناسیونالیزمی کوردی هاوپێ له گه‌ل هه‌موو گهرایشهکانی ناو کۆمه‌له که‌وێته جم‌وجۆل و ئاشکرا ئیعلامی مه‌وجودیه‌ت بکات.
دوای ئینشیعابی جه‌ره‌یانی کۆمۆنیستی کرێکاری که نه‌وه‌د له‌سه‌دی " 90% " هه‌لسورانی سازمانی له گه‌ل که‌وت، گهرایشی ناسیونالیزمی کورد به سه‌رکردایه‌تی مۆهته‌دی له به‌رانبه‌ر بێدهنگیو نه‌زانی ره‌وتی سانتێرو سه‌رلێشێواوی سازماندا ده‌ستی دایه رهمبازێنو هه‌موو هه‌ولی خۆی خسته‌گه‌ر که کۆمه‌له بکاته زائیدهیهکی ناسیونالیستی بۆ مامهلهکردنو ئیمتیاز وه‌رگرتن. وه هتدا ...
ئه‌م ههدهفانهی مۆهته‌دی که له جه‌ره‌یانی کۆنگره‌ی پێش له جیابوونه‌وه‌دا خه‌ریک بوون شکل بگرن‌و به ئاشکرا ده‌یانویست به زۆری چهکو گهردهنهگیری خۆی بسه‌پێنێت.
به خۆشیه‌وه ئیمه"کۆمۆنیستی کرێکاری" که مێژووی کۆمه‌له‌ی کۆمۆنیستی هی ئێمه‌یه و خۆلقێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی ئه‌و مێژووه بووین و هه‌ین، له به‌رانبه‌ر گرهوکێشیو قه‌مه کێشی تاقمی "مۆهته‌دی. ئیلخانیزاده" و یارهکانیاندا ئیجازه‌مان نه‌دا که کۆمه‌له ببێته قۆربانی و دژ به سیاسه‌تی بێده‌نگی و سازش کارانه ی رێبه‌ری کۆمه‌له وه‌ستاینه‌وه.دواتر مۆهته‌دی و تاقمه‌که‌ی ناچار رویشتن و تاقمێکی وه‌سه‌ریه‌ک خراوییان به ناوی زه‌حمه‌تکێشان ساز کرد.
.
پرسیار: ئێوه وه‌ک حیزبی کومونیستی کرێکاریی ئێران، هه‌ر له سه‌ره‌تای ئینشعابی ئه‌و باڵه‌ی که دواتر خۆی به کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران پێناسه کرد، لایه‌نی کۆمه‌ڵه، شاخه‌ی حیزبی کومونیستی ئێرانتان گرت. ئه‌م لایه‌نگیریه بۆ نیزیکبوونی سیاسه‌ته‌کانتان ده‌گه‌رێته‌وه یان به راستی پێتان وایه ئه‌وانه کۆمه‌ڵه نین؟
وڵام: له وه‌لامی پرسیاری پێشودا به روونی وه‌لامم داوه‌ته‌وه که ئه‌مانه چ کاره‌ن! به راستیش ئێمه ده‌مانزانی که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌و کۆمه‌له کۆمۆنیستییه‌وه نێیه که به‌شی گرینگی خۆلقاندنی له‌سه‌ر ده‌ستی ئێمه بوو، ئه‌مانزانی بێبه‌رین له هه‌ر جۆره پێگه‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی له کۆمه‌لگای کوردستاندا. باندێکن ده‌ستکرد به مه‌به‌ستی مامه‌له‌کردن له گه‌ل جه‌ره‌یانی شکست‌خواردووی دوی خۆرداد ، له ئێران و کوردستان.
مۆهته‌دی ده‌یوت که خاته‌می ده‌م له دیالۆگی تهمهدۆنهکان ئه‌دا به‌لام له ناوخۆدا ئاماده نییه له گه‌ل جه‌ره‌یاناتی خودی دانوسان بکات!
دواتر بینیمان که تاقمی زحمتکیشان وه جه‌ره‌یانه دواکه‌وتووه‌کان دلیان به‌وه خۆش کرد که ئامریکا هه‌مان ته‌جرۆبه‌ی ئێراق له‌سه‌ر ئێران دووپات بکاته‌وه و دلیان به تۆپ و تانگی ئامریکا خۆش کردبوو، به‌لکو له‌سایه‌ی ئامریکاوه بگه‌نه که‌دخۆدایی یه‌کێک له دێهاته‌کانی کوردستان! بینیمان که ئامریکا له ئێراقدا گیری خوارد‌و سهرلێشێوایش بوو به نه‌تیجه‌ی ئه‌و هیوا به‌ستنه به ئامریکا له ناو هێزه کۆنه‌په‌ره‌سته‌کاندا. ده‌بینین ئه‌م تاقمه‌یش که‌وتنه گیانی یه‌ک به چه‌قۆ و قه‌مه‌و تفه‌نگ و یه‌کترینیان دادری!
ده‌بێت ئه‌وه بلێم که نابێت غافل بین له کرده‌وه‌کانی ئه‌م بانده، ئه‌مه ئه‌رکی هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانه له کوردستاندا که له به‌رانبه‌ر چاره‌نوسی خه‌لکدا هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ئه‌که‌ن! ده‌بێت کرده‌وه‌کانی ئه‌م تاقمه ئیفشا بکرێن‌و هه‌ول بدرێت هه‌رچی زیاتر به خه‌لک بناسێندرین، چۆن ده‌بێت گۆمانی خه‌لک بره‌وێته‌وه و هیوای خالیان پێنهبهسن چۆن جێگای هیوا پێبه‌ستن نین! ئه‌مه ئه‌رکێکه کهکۆمهلگای کوردستان خستوویه‌تیه سه‌رشانی هێزه سیاسیه‌کان ئه‌و هێزه سیاسیانه ده‌بێت له‌دوارۆژدا به‌رانبه‌ر به‌و بێده‌نگیه هه‌لیان بژاردووه وه‌لامده‌ری خه‌لک بن. چۆنکه ئه‌م تاقمه پۆتانسیلی ئه‌وه‌یان هه‌یه که له گه‌ل وه‌ده‌ست خستنی ئیمکاناتی نامه‌شروع به مانه‌وه‌ی خۆیان درێژه بده‌ن، تا کاتێک شیرازه کۆمه‌لایه‌تی کۆمه‌لگا که سناریوی سیایه ده‌ورێک بگێرن و ببنه موی به‌رلووتی هه‌ر ئازادیخوازێک و یه‌کسانی ویستێک و پیش کوتووخوازیک!
له‌وه‌لامی به‌شی دوای پرسیاره‌که‌تاندا دووپاتی ئه‌که‌مه‌وه ئێمه هه‌ر له بنه‌ره‌تدا ئه‌و بانده‌مان به کۆمه‌له نه‌ده‌زانی، که به وردی هۆکاره‌کانم باس کرد، به‌لام ئێمه له به‌رانبه‌ر خلک و کۆمه‌لگای کوردستاندا هه‌ستمان به به‌رپرسایه‌تی ئه‌کرد، ئه‌و ئامانجانه که ئه‌م باند بۆ مۆسهوگهر کردنیان پێکهاتبوو ئهمانناسین. پێویست بوو که ئه‌م تاقمه پێش هه‌موو شت مادام رێبه‌ری کۆمه‌له بێده‌نگه‌ی لێکردبوون به خه‌لک بناسێنین! تا له دروست بوونی تهوههم به‌رانبه‌ر به‌و بانده له کوردستاندا به‌رگری بکه‌ین! که بیر ئه‌که‌مه‌وه زۆربه پێشبینیه‌کان و سیاسه‌ته‌کانی ئێمه سوهبارهت به‌وان به‌راست ده‌رجوون! ئه‌مرۆش لام وانییه که‌س ئینکاری ئه‌وه بکات که پێشبینی ئێمه دروست بوون. سیاسه‌ته‌کانی ئێمه له شکست پێهێنانی پیلانه‌کانی ئه‌م تاقمه‌دا ده‌وری زۆریان گێرا، سه‌باره‌ت به کۆمه‌له ئامانجمان به‌رگری کردن بوو له کۆمه‌له‌ی کۆمۆنیستی که خۆمان له بنیادنه‌رانی مێژووی بووین و هه‌ولدان بۆ قه‌واره دان به کۆمه‌له‌یه‌کی چهپو کۆمۆننیست له کوردستاندا که بتوانێت قۆتپی چه‌پی و کۆمۆنیستی کۆمه‌لگای کوردستان به‌هێز بکات، نه نزیکردن یان جه‌زب و هه‌زم کردنی کۆمه‌له له ناو کۆمۆنیستی کرێکاریدا.
.
پرسیار: بۆ پێتان وابوو ئه‌وانه لۆمپه‌ن و چه‌قۆکێشن؟ ئه‌م بیرۆکه‌یه له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو له کاتێکدا سکرتیری ئه‌و رێکخراوه واته عه‌بدوڵڵای موهته‌دی تا دوا ساته‌کانی بوونتان له ناو حیزبی کومونیست دا سه‌ر به فراکسیونی کومونیستی کرێکاریی بوو؟
ئه‌مه ئیدیعای ئێمه نێیه، به‌لکو تایبه‌ت مه‌ندی ئه‌و جهرهیانهیه! فه‌رهه‌نگێکی سۆنهتییه که ئه‌و جه‌ره‌یانه تهعلۆقی پێوه هه‌یه! ره‌وشێکه که له ناکۆکیه سیاسیه‌کاندا به کاری ئه‌هێنن و ئیمانیان پێههیه! به‌داخه‌وه هه‌لبژاردنی خۆیان بووه، هێزی چه‌ک و پاره‌و حه‌سره‌تی دیالۆک له گه‌ل خاته‌می. چاوه‌روانی زۆرنای ئامریکا بوون بۆ هێرش کردنه سه‌ر ئێران! هه‌لکردنی ئالای نه‌ته‌وه‌یی و هه‌لپه‌رین به ئالای سووره‌وه، حۆلقهبازی و فرمێسک رشتن بۆ گیانبه‌ختکردووانی کۆمۆنیست له کۆمه‌له‌دا. ئه‌مانه به ته‌اوی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی تاقمێکی لۆمپنن! زمانی ئه‌وان له ناوخۆیانیشدا زمانی چهقۆو چه‌ک و تێلایه که هه‌مووان ئه‌و دیاردهیانهیان به چه‌ندین جار دیتووه. ئه‌مانه ئه‌بێت له گه‌ل خه‌لک چۆن هه‌لسوکه‌وت بکه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌کیان لێگرتن! هه‌ر له‌سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌ماندا له‌و سه‌رده‌مانه‌وه که کۆمۆنیسته‌کان به‌ده‌ستی مۆهته‌دی وعهلیزاده مۆحاکمه دهکرانو به تۆمه‌تی ههلبهستراوهوه ده‌ر ئهکرانو هه‌زاران به‌رگ له به‌رهه‌مه‌کانی مه‌نسور حیکمه‌ت ئهسوتێندران ئه‌م زهرفیهتانهمان ته‌شخیس دا‌و ئه‌م هۆشدارهمان دا. به جۆرێکی تر بلین هه‌لسوکه‌وتیان له گه‌ل یه‌کتر و شاخ‌و شانهکێشانیان بۆ حیزبه‌کانی دیکه باشترین فاکته که ئه‌مرۆ که‌س ناتوانێت ئینکاری بکات.
به‌لێ مۆهته‌دی سه‌ر به فراکسیونی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو که له‌سه‌ر ده‌ست مه‌نسور حیکمه‌ت له ناو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا ته‌شکیل بوو و راگه‌یندرا، له‌و فراکسیونهدا له‌و که‌سان که داوای ئه‌ندامیه‌تیان ده‌کرد ئیمتیحانی ئیدۆلۆژیک نه‌ده‌گیرا، بنه‌ما هاورێ بوون له " پراتیکی سیاسی – کومه لایه تی دا " بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا شه‌رایتی زال به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا که له ناو رێکخراوه فهعالهکاندا و له‌وانیش کۆمه‌له‌دا ره‌نگی دابووه‌وه، هه‌لبژاردنێکی سیاسی تازه‌ی خستبووه رۆژه‌ڤه‌وه بۆ تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیستی له ناو کۆمه‌له‌دا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو که مۆهتهدیش وه‌ک ههلسورێکی جولانه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کورد بریاری سیاسی و مێژوویی خۆی دا‌و خۆی له‌و تهناقۆزه که سالانێک له گه‌لی ده‌سته‌و یه‌خه بوو رزگار کرد. وه ئم ریگا و جیگایه گرته بر که ده ی بینین.
چ داهاتوویه‌ک بۆ ئه‌و هه‌موو کۆمه‌ڵانه چاوه‌روان ده‌که‌ی؟
ئێمه ته‌نیا یه‌ک سازمان وه‌ک کۆمه‌له به‌ره‌سمیه‌ت ده‌ناسین، ئه‌ویش کۆمه‌له‌ی سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه. که لامان وایه که ئه‌گه‌ر ئه‌م سازمانه خه‌بات نه‌کا بۆ به‌رگری کردن له مارکسیسم و کۆمۆنیسم و وه‌ک کۆمه‌له‌یه‌کی کۆمۆنیستی له قه‌واره‌و چۆارچێوه‌ی کۆمه‌لایه‌تیدا هه ل سووراو نه‌بێت و گهرایشی ناسیونالیستی ماوه‌وه‌ی ناوخۆی نه‌ته‌کێنێت، وه‌ک ره‌وتێکی بێئازارو پۆپۆلیستی و رفۆرمیست ده‌مێنێته‌وه.
24 آوریل 2008
آدرس سایت بو روژ هه لات
http/www.4rojhelat.org/index.php?id=2529
#############